سەرەڕای کەمی بەنزین قەیرانی نەبوونی قەسابیش بەرۆکی بەریتانیا دەگرێت

به‌ریتانیا پێویستی به‌ كرێكاری زیاتر هه‌یه‌

به‌ریتانیا كێشه‌ی كه‌می كرێكاری له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌یه‌
به‌ریتانیا كێشه‌ی كه‌می كرێكاری له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌یه‌

K24- هه‌ولێر:

تاوەکو ئێستا قەیرانی سووتەمەنی ماوەی هەفتەیەکە لە بەریتانیا بەردەوامە، کڕینی بەنزین بووەتە پێویستییەکی سەرەکی بەریتانییەکان، هۆکاری سەرەکیش بۆ کەمی ژمارەی شۆفێرانی بارهەڵگر دەگەڕێتەوە.

سەرەڕای ئەو قەیرانە، چەندین قەیرانی گەورەتر چاوەڕێی بەریتانیایە، بە تایبەت دوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و دەرهاویشتەکانی کۆرۆنا لەسەر ئابووری وڵاتەکە، ئێستا پڕۆسەی هاوردەی سووتەمەنی و دەرمان پەکی کەوتووە، 150 هەزار بەرازیش بەهۆی نەبوونی کرێکاری پەلەورگەکان چارەنووسیان نادیارە.

هاوتا لەگەڵ کەمی ژمارەی شۆفێرانی بارهەڵگر، خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری لە کەمی ژمارەی قەساب دەدەن و دەڵێن، نزیکەی 150 هەزار بەراز لە پەلەورگەکان کەڵەکەبوونە و ناچارن زیندەبەچاڵیان بکەن.

کەرتی پەروەردەکردنی بەراز لە بەریتانیان داوا لە بازرگانانی تاکفرۆشی دەکات، بەردەوام بن لە کڕینی گۆشتی بەرازی خۆماڵی و پشت بە هاوردەی یەکێتی ئەوروپا نەبەستن، بەهۆکاری ئەوەی نرخەکەی کەمترە، چونکە ئەوان دووچاری مایەپووچبوون دەبن و ناچارن ئاژەڵەکانیان لە ناوببەن؛ ئەگەر بە زووترین کات پاڵپشتیان نه‌کرێت.

دوای کاڵبوونەوەی دەرهاویشتەکانی کۆرۆنا و ئاسانکاری لە رێوشوێنەکانی پەنابەری لە یەکێتی ئەوروپا، لە دەستپێکی مانگی ئابەوە، رێژەی کرێکاری سەربڕخانەکان سەدا 25 کەمی کردووە. ئەوەش بارگرانییەکی گەورەی لەسەر کەرتی ئاژەڵداری بەریتانیا دروستکردووە، چونکە دووچاری کورتهێنانێکی گەورە لە ژمارەی قەساب و کرێکاری سەربڕخانەکان بووە.

رابیتەی نیشتمانی کەرتی بەخێوکردنی بەراز دەڵێت، سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی حکومەت ئاسانکاری لە رێوشوێنەکانی کۆچبەری بکات، بەڵام ئێستا گەیشتوونەتە بنبەست.

بەڵام لە کۆتاییدا حکومەتی بەریتانیا، هەندێک گۆڕانکاری کردووە و رێگە بە بەشێک لە کرێکارە بیانییەکان دەدات، بۆ ماوە سێ مانگ لە بەریتانیا بمێننەوە و کاری شۆفێری بارهەڵگری و کرێکاری پەلەورگەکان بکەن.

 

د.ی

Fly Erbil Advertisment