بازاڕێكی ھاوچەرخ بۆ دوكاندارانی بازاڕی سیم دروستدەكرێت
پارێزگاری هه‌ولێر: بازاڕه‌كه زیاتر له 600 دوكان ده‌بێت و رووبه‌ڕێكی فراوانی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر فەرمانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بازاڕێكی ھاوچەرخ بۆ دوكاندارانی بازاڕی سیم لە باشترین شوێنی ھەولێر دروستدەكرێت و شوێنەكە ئێستا دیاریكراوە.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: ئەو بازاڕە ھاوچەرخە دیاری سەرۆكی حكومەتە و ھەموو دەرفەتێك دەرەخسێنین، بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان كاسبی خۆیان بكەن و پارێزگاری لە بژێوی ژیان و كەسابەتی خەڵك دەكەین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌ی ئه‌و دوكانانه زۆرن، زیاتر له 600 دوكانن، بازاڕه‌كه هاوچه‌رخ ده‌بێت، رووبه‌رێكی فراوانی ده‌بێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ دابینده‌كرێت، پاركی راگرتنی ئۆتۆمبێلی تێدا ده‌بێت.
بەهۆی نەشیاوی شوێنەکە و نەبوونی مەرجی سەلامەتی پێویست، له 24ی ته‌مووزی 2020 بازاڕی سیم له گه‌ڕه‌كی كوردستان له شاری هه‌ولێر سووتا و 250 دوكان له بازاڕه‌كه زیانیان به‌ركه‌وت، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دوكانداره‌كانی دا، ئێستا بڕیاره‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
د.ی