نرخی گاز له ئه‌وروپا و رووسیا ئاستێكی مێژوویی تۆمار ده‌كات
"هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گاز دابه‌زینی ئاستی یه‌ده‌گه"

K24 – هه‌ولێر:
نرخی گاز له وڵاتانی ئه‌وروپا و رووسیا، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی به‌خۆوه بینیووه، كه پسپۆڕان هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌می یه‌ده‌گی گاز و هاتنی وه‌رزی زستان، ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئاژانسی نۆڤۆستی، رایگه‌یاند، نرخی گاز له ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپایی و رووسیا، بۆ هه‌ر (1000) مه‌تر دووجایه‌ك (1427) دۆلار، تۆمار كراوه.
روونیكرده‌وه، نرخه‌كانی(1350) و (1230) دۆلار پێشتر تۆمار كرابوو، به‌ڵام نرخی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سه‌ر ئاستی ولاتانی جیهان، مێژوویی بوو.
ئاماژه‌یپێكرد، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گاز دابه‌زینی ئاستی یه‌ده‌گه له ئه‌وروپا و رووسیا، جیا له‌وه‌ش وه‌رزی زستان به‌خێرایی رووی له‌م وڵاتانه كردووه و كه زۆربه‌ی ئامێره‌كانی گه‌رم كه‌ره‌وه و كارگه پیشه‌سازییه‌كان له رێگه‌ی گازه‌وه كار ده‌كه‌ن.