زانایه‌كی دیاری كورد كۆچی دوایی كرد
3 ماسته‌ر و 2 دكتۆرای به پله‌ی ئیمتیاز هه‌بووه
K24 – هه‌ولێر
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پرۆفیسۆر مسته‌فا زه‌ڵمی له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا باری ته‌ندروستی تێكچووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه،كاتژمێر 1:00 شه‌و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه و.
برایه‌كی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی به ( كوردستان 24 )ی ڕاگه‌یاند ئێستا ته‌رمی ناوبراو له مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یاتی شاری هه‌ولێره و پاش ئه‌وه‌ی كاتژمێر 9:00 نوێژی له‌سه‌ر ده‌خوێنن ته‌رمی ناوبراو به‌ره‌و شارۆچكه‌ی خورماڵی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێده‌كرێت و له گۆڕستانی خۆرماڵ به‌خاك ده‌سپێردرێ.
ناوباراو خاوه‌نی 80 به‌رهه‌مه له‌بواره‌كانی شه‌رعی و یاسایی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند ساڵیك وه‌ك ڕاوێژكاری شه‌رعی و یاسایی سودیان له تواناكانی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی ده‌بینی.
فه‌تواكانی ناوبراو له بواری شه‌رع دا ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانییان هه‌بووه و له پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ژیانی كۆمه‌ڵاتی و ئافره‌تان ناوبراو فه‌توای ڕوون و نوێ ده‌رباره‌یان داوه.
به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی مسته‌فا زه‌ڵمی وه‌رگێڕدراوه‌نه‌ته سه‌ر زمانی دیكه و له چه‌ندین وڵات وه‌ك پرۆگرامی خوێندن سودیان لێوه‌رگیراوه.
به‌هۆی لێهاتوویی و تواناكانیه‌وه سه‌ددام حسێنی سه‌رۆكی پێشوتری ڕژێمی عێراق بڕیاریدابوو هه‌تا له ژیاندایه نابێت خانه‌نشین بكرێت،به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی دۆخی عێراق له ساڵی 2007 گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا خۆی خانه‌نشین كرد.
به‌هۆی چالاكیه‌كانی له بواری فیكری و ڕۆشنبیریدا له ساڵی 2013 له‌لایه‌ن شێخی ئه‌زهه‌ره‌وه وه‌ك زانایه‌كی كورد خه‌ڵاتی پێده‌به‌خشرێت.
مسته‌فا زه‌ڵمی له‌دایكبووی ساڵی "1924" ه و خه‌ڵكی زه‌ڵمی ناوچه‌ی هه‌ورامانه،سێ جار ماسته‌ر و دوو دكتۆرای به پله‌ی ئیمتیاز وه‌رگرتووه.

پرۆفیسۆر مسته‌فا زه‌ڵمی
ساڵی 1924 لە گوندی زەڵمی ناوچه‌ی ھەورامان پارێزگای سلێمانی لە دایک بووە.
ساڵی 1946 خوێندنی ئایینی له كۆیه ته‌واو كردووه.
ساڵی 1965 له زانكۆی به‌غدا به كۆلۆریۆسی له یاسا وه‌رگرتووه.
ساڵی 1969 له زانكۆی به‌غدا ماسته‌ری له بواری شه‌ریعه به‌ده‌ستهێناوه..
ساڵی 1971 له زانكۆی ئه‌زهه‌ر ماسته‌ری له فیقهی به‌راوردكاری به ده‌ستهێناوه. ساڵی 1973 له زانۆی قاهیره ماسته‌ری له یاسا وه‌رگرتووه.
ساڵی 1975 لە فیقھی بەراوردکاری له زانكۆی ئوههزههر دكتۆرای یه‌كه‌می وهرگرتووهوە.
ساڵی 2005 به پله‌ی ئیمتیاز و له‌بواری یاسا له زانكۆی به‌غدا دکتۆرای دووەمی به‌ده‌ستهێناوه.