جیاوازییەکانی دەنگدانی ئەمجارە دەخرێتەڕوو
دەبێ دەنگدەران رەچاوی رێنماییەکان بکەن
K24 - هەولێر
پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق نزیکبووەتەوە، بەپێی سیستمی ئەمجارە فرە بازنەیە و جیاوازترە وردەکاری دیکەی تێدایە، دەنگدانی ئەمجارە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق جیاوازترە لە دەنگدانی هەڵبژاردنەکانیی پێشوو، تەنها ژمارەکان لەسەر فۆڕمەکە هەیە، دەنگدەر سەرەتا پارێزگاکە دیاریدەکات، دواتر بازنەکە هەڵدەبژێرێت لەناو بازنەکە ژمارەی ئەو کاندیدە دیاردەکات کە دەنگی پێدەدات، ئەگەر هاتوو لە بازنەکە یان لە ژمارەی کاندیدەکەدا هەڵە بکەیت ئەوا دەنگەکەت بۆ کاندیدێکی دیکە دەبێت.
مەریوان محەمەد عەلی، کارگێڕی لقی 4ی پارتییە لە سلێمانی و دەڵێ: "دەنگدەری تایبەت وەک ئەوە وایە بۆ یەکەم جاربێت دەنگ بدات، چونکە شێوازێکی نوێییە، بۆیە بە سێ قۆناغ بۆ دەنگدەرانی پارتیمان شیکردووەتەوە کە چۆن بتوانن دەنگ بدەن".
پارتى له رێگهى ئۆرگانهكانى شێوازی دەندگانی بۆ دەنگدەرانی شيكردووهتهوه، بۆ ئهوهى دهنگدهر له رۆژى دهنگدان تهواو بهرچاو روونيان ههبێت بۆ ههڵبژاردنى كانديدى پارتى لهبازنهى ديايكراو.
هاوار محەمەد، بهرپرسى بهشى ياسايى دهزگاى هەڵبژاردنی پارتی بە کوردستان24ی راگەیاند: "کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە میانەی ئەو رێنمایانە و رێکارانەی کە بڵاویان کردووەتەوە، زۆر جەختیان لەسەر ئەمە کردەوە کە روونکردنەوەی پێویست بڵاو بکەنەوە، دەنگدەری تایبەت و دەنگدەری گشتی بە چ شێوازێک دەنگ بدات".
لەم هەڵبژاردنە زیاتر لە 3240 کاندید بەژدارن، کە بەشێکیان سەربەخۆ و بەشێکی دیکەشیان کاندیدی 21 هاوپەیمانی و 109 پارت و لایەنی سیاسین، ئەم کاندیدانە رکابەری دەکەن بۆ بە دەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق.
ڤ.ع