عێراق و ئێران روفاتی سه‌ربازه‌كانیان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن
روفاتی سه‌ربازانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
عێراق و ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (6ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) روفاتی سه‌ربازه كوژراوه‌كانیان له ده‌روازه‌ی سنووری "شه‌لامچه" له پارێزگای به‌سره ئاڵوگۆڕ كرد.
له ئاڵوگۆڕی روفاتی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه، ئه‌مڕۆ به چاودێری لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی 11 سه‌ربازی عێراقی و 20 سه‌ربازی ئێرانی روفاته‌كانیان گه‌ڕێندرانه‌وه وڵاته‌كانیان.

لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌ڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رێكخراوه‌كه‌یان سه‌رپه‌رشتی ئاڵوگۆڕی روفاته‌كانیان كردووه، كه زیاتر له 30 ساڵه شه‌ڕی نێوان نێوان عێراق و ئێران كۆتایی هاتووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، تا ئێستا هه‌زاران خێزان چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی روفاتی خۆشه‌ویستانیانن. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه لیژنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیكردنی ئه‌و خێزانانه‌ی تا ئێستا چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی روفاتی ئازیزانیانن.
د.ی