نرخی نەوت دابەزی
K24 - ھەولێر
له ئالوگۆڕه‌كانی بازاڕی نه‌وتی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت جارێكی دیكه دابەزینی تۆمار كرد و زیاتر له سه‌دا یه‌كی به‌های خۆی له‌ده‌ست دایه‌وه، به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌مریكا.
ئه‌مڕۆ له بازاڕەکانی جیهان هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری پێوەری برێنت دابه‌زی بۆ 49 دۆلار و 80 سه‌نت و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به 48 دۆلار و 82 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەكرێت.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ خوارەوەی 50 دۆلار له‌كاتێكدایه كۆمپانیای بیكه‌ر هیوزی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ژماره‌ی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت زیادی كردووه، ته‌نها له‌م هه‌فته‌یه‌دا 9 په‌مپی ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌ستیان كردووەته‌وه به كاره‌كانیان، ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت زیاد بكه‌ن، چونكه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه ماوه‌ی زیاتر له 2 ساڵه به‌رده‌وام له كه‌مبوونه‌وەدان.