به ڤیدیۆ..چه‌ندان ورده‌كاری و زانیاریی ده‌گمه‌ن له‌سه‌ر ژیانی محه‌مه‌د عه‌لی كڵای ئه‌فسانه كۆچكردووه‌كه‌ی بۆكسینگ بزانه
دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ئیفلیجی، ئه‌مشه‌و محه‌مه‌د عه‌لی كلای خاوه‌ن دوو ده‌سته ئاسنینه‌كه و پاڵه‌وانی 3 جاری جیهان له كێشی قورسی یاری بۆكسینگ، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مریكا له ته‌مه‌نی 74 ساڵی كۆچی دوایی كرد، دوای خۆشی رابردوویه‌كی پڕ له شكۆی به‌جێ هێشت.
له خێزانێكی هه‌ژار گه‌وره بوو كه ره‌گه‌زپه‌رستی كێشه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و خێزانه بوو، محه‌مه‌د كلای له ژیانێكی قورسه‌وه هات و بووه ئه‌فسانه‌یه‌كی خاوه‌ن دوو ده‌ستی ئاسن.
محه‌مه‌د كلای ناوی راستی كاسیۆس مارسیلۆس كلای جۆنیۆره و له 17 ـی یه‌نایه‌ری ساڵی 1942 له ویلایه‌تی كینتاكی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌دایك بووه.
كلای هێشتا 22 ساڵی تێپه‌ڕ نه‌كرد بوو، كاتێك توانی له ساڵی 1962 له سۆنی لیستۆنی پاڵه‌وانی جیهان بباته‌وه، له ساڵی 1970 جارێكی دیكه محه‌مه‌د كلای رووبه‌رووی جۆ فریزه بووه‌وه كه ئه‌و دوو بۆكسێنه‌ره هیچ كات نهیاندۆراند بوو، به‌ڵام محه‌مه‌د كلای توانی له جۆ بباته‌وه كه ئه‌و یارییه به یاری سه‌ده هه‌ژمار ده‌كرێت و ژماره‌ی پێوانه‌یی ئاماده‌بووانیشی شكاند.
كلای له ساڵی 1974 له یاری سێیه‌م كلای له دیاری كردنی پاڵه‌وانی جیهان رووبه‌رووی فۆرمانی به‌هێز بووه‌وه كه ئه‌و یارییه‌ی نێوان ئه‌و دوو بۆكسێنه‌ره ناونرا شه‌ری جه‌نگه‌ڵه‌كان و له كۆنگۆی دیموكراتی ئه‌نجامدرا، محه‌مه‌د عه‌لی كلای توانی له فۆرمان بباته‌وه و ببێته یه‌كه‌م یاریزان كه سێ جار ببێته پاڵه‌وانی كێشی قورسی بۆكسێن.
له ساڵی 1964 رووداوه گه‌وره‌كه روویدا، كه زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر كرا كاتێ كاسیۆس مارسیلۆس كلای ئاینه‌كه‌ی له مه‌سیحییه‌وه گۆڕی بۆ ئیسلام و ناوی خۆشی كرده محه‌مه‌د عه‌لی كلای، به‌وه‌ش چه‌ندین هه‌زار كه‌س رووبه‌رووی وه‌ستانه‌وه كه له ساڵی 1967 به‌هۆی خزمه‌تنه‌كردنی سوپاوه ئه‌و ناسناوه‌ی لێ سه‌ندرایه‌وه كه به‌رامبه‌ر لیستۆن ساڵی 1962 به‌ده‌ستی هێنا، به‌ڵام ئه‌وه زیاتر ناوی محه‌مه‌د عه‌لی كلای گه‌وره‌تر كرد.
له ساڵی1981 محه‌مه‌د عه‌لی كلای له ته‌مه‌نی 39 ساڵی وازهێنانی خۆی له یاری بۆكسێن راگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی له 61 یاری توانی 56 یاری بباته‌وه كه 37 یارییان به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كۆتایی برده‌وه.
له ساڵی 1999 ش ناسناوی یاریزانی سه‌ده‌ی پێ به‌خشرا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خێرایی بۆكسه‌كانی كه خێراییه‌كه‌ی ده‌گه‌شته 900 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، كلای له ژیانیدا 4 جار ژنی هێناوه و خاوه‌نی حه‌وت كچ و دوو كوڕه كه به‌ناوبانگترین منداڵه‌كانی لیلی كلایه، كه له‌سه‌ر رێچكه‌ی باوكی ده‌ڕوات و یه‌كێكه له یاریزانه بۆكسێنه‌ره پیشه‌گه‌ره‌كانی جیهان و له جیاتی ناسناوی ده‌سته ئاسنینه‌كانی باوكی ناسناوی ده‌سته مردوو هێنه‌ره‌كانی وه‌رگرتووه.
دوای چه‌ند ساڵێك كلای تووشی ئفلیجبوون بوو و ساڵانێكی زۆریش به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ناڵاندی، تا شه‌وی رابردوو له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له ته‌مه‌نی 74 ساڵی كۆچی دوایی كرد، بڕیاریشه دوای مه‌راسیمه‌كانی ماڵئاوایی له شوێنی له‌دایك بوونی له ویلایه‌تی كینتاكی و له گۆرستانی لویسفێڵ بنێژرێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)