ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هۆشداری ده‌ده‌ن
"هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا داوایان له هاووڵاتیانیان كردووه كه له هۆتێله دیاره‌كانی كابول دوور بكه‌ونه‌وه"

K24 – هەولێر:
به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا هاووڵاتیانی خۆیان ئاگادار كرده‌وه له‌وه‌ی له هۆتێله‌كانی خۆیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی داعش له خوراسان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر هۆتێلی ناسراوی سیرینا له كابول كردووه، دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری قندوز له مزگه‌وتێك نیشاندا.
هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا داوایان له هاووڵاتیانیان كردووه كه له هۆتێله دیاره‌كانی كابول دوور بكه‌ونه‌وه، به‌تایبه‌ت هۆتێلی سیرینا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به په‌له داوای له ئه‌مه‌ریكییه‌كانی نیشته‌جێی كابول كرد، كه له هۆتێل سیرینا دوور بن، چونكه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رێنمایی هاووڵاتیانیكرد كه گه‌شت بۆ ئه‌فغانستان نه‌كه‌ن، چونكه رۆژ دوای رۆژ مه‌ترسییه تیرۆریستییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته زیاد ده‌كات.
هۆتێل سیرینا، یه‌كێكه له هۆتێله دیار و به‌ناوبانگه‌كانی كابول، كه ژماره‌یه‌كی زۆری بیانی تێدا نیشته‌جێن، تا ئێستا دووجار له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌م ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ی له‌نده‌ن و واشنتن له دوای ئه‌وه‌وه دێت، كه داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كه‌ی مزگه‌وتێكی شاری قه‌ندووز نیشاندا، جیا له‌وه‌ش هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، له كاتی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان.
سه‌رچاوه: فرانس24