هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا زیادیكردووه
K24 – ھەولێر
ده‌زگای ئاماری ئه‌مریكا بڵاوی كردووەته‌وه، هه‌نارده‌ی نەوتی خاوی وڵاتەكەی زیادیكردووه و گه‌یشتووەته ئاستێكی پێوانه‌یی، له مانگی نیسانی رابردووش‌دا رۆژانه 591 هه‌زار به‌رمیل نەوتی هه‌نارده كردووه، ئەمە له كاتێكدایه له مانگی ئاداری رابردوو رۆژانه ته‌نها 508 هه‌زار به‌رمیل نەوتی هه‌نارده ده‌كرد.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵدەری رۆیته‌رز دوای شه‌ش مانگ له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای قه‌دەغه‌كردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئەمریکا، ئێستا هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌مریكا بۆ كیشوه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌مریكای باشوور و كه‌نه‌دا به‌رزبووەته‌وه، ئێستا ئه‌مریكا رۆژانه 324 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی كه‌نه‌دا ده‌كات و 90 هه‌زار به‌رمیلیش هه‌نارده‌ی دوورگه‌ی كۆراساو ده‌كات كه ده‌كه‌وێته باشووری ده‌ریای كاریبی و سه‌ر به وڵاتی هۆڵه‌ندایه.