ئۆپيك سكرتێری نوێى هه‌ڵبژارد
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی ئۆپێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڤیه‌نادا، محه‌ممه‌د باركیدنۆی وه‌كو سكرتێری نوێی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبژارد و له یه‌كه‌م لێدوانیشیدا وه‌كو سكرتێری نوێ، باركیندۆ رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌دات ماوه‌ی وەرگرتنی پۆستەكەی جیاوازبێت، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گه‌شبینیانه باسی ئه‌نجامه‌كانی ده‌كه‌ن.
له دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا، لانیكه‌م ئۆپێك له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وت كه محه‌ممه‌د باركیدنۆ سكرتێری پێشووی كۆمپانیای نه‌وتی نایجیریا به سه‌رۆكی نوێی رێكخراوه‌كه‌ى هه‌ڵبژێرێت.
سكرتێرە نوییهكهش به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وه‌كو سكرتێری نوێ به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه سووره له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كێتی خۆیی، چونكه پیش‌تر سكرتێری ئۆپێك له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی سیاسی دیاریكرا، به‌ڵام ئه‌مجاره به هه‌ڵبژاردن ئه‌و پۆسته یهكلاییكرایهوه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌رێنیه هه‌م بۆ رێكخراوه‌كه و هه‌میش بۆ بازاری نه‌وت.
به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دیدیكی ئه‌رێنیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره و ئه‌نجامه‌كانی هه‌بوو.
حه‌سه‌ن حه‌فید، وته‌بێژی ئۆپێك رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه بازاری نه‌وت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ جیگیر بكرێت و هاوكات هاوسه‌نگیش هه‌بێت بۆ هه‌ردوو لایه‌نی بهركارهێنهر و به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت، له چه‌ند مانگی داهاتووشدا به وردی چاودێری په‌ره‌سه‌ندنه‌كان ده‌كه‌ین.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نوێنه‌ری ئێران، بیژه‌ن زه‌نگه‌نه رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و به ئه‌نجامه‌كانی دڵخۆشن، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ش خاليد فالح رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه نایاب بووه و كوه‌یتیش پێشوازی له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه كرد.
شاراوه نیه كه ئێران ده‌یه‌وێت ئاستی به‌رهه‌می خۆی بگه‌یه‌نێته‌وه پێش گه‌مارۆكان، هه‌روه‌ها وڵاتی دیكه‌ش هه‌ن كه به‌رهه‌میان كه‌میكردووه وه‌كو لیبیا، كه‌واته مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ژماره جیاوازه‌كان زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ئاستی به‌رهه‌م گونجاوه و بازاره‌كان قبوڵی ده‌كه‌ن و پێشكه‌وتن له بازاری نه‌وتدا هه‌یه و كه‌شه‌كه ئه‌رێنیه.
ئه‌گه‌رچی نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامێك له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی بازاری نه‌وت و ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان به كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی وڵاتانی نه‌وتی له كۆتایی ئه‌م مانگه سپارد، به‌ڵام به‌شداربووان رێككه‌وتن كه پیاوێكی نایجیری له‌مه‌ودوا سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوه‌كه‌یان بكات.