هێزەکانی عێراق لە کەرکووک زیاتر لە 50 کورد دەستگیر دەکەن
هێزەکانی عێراق هەڵمەتێکی رەشبگیریان لە کەرکووک دەستپێکرد
K24 – کەرکووک
شەوی رابردوو هێزەکانی عێراق هەڵمەتێکی رەشبگیریان لە کەرکووک دەستپێکرد و زیاتر لە 50 هاووڵاتی کوردیان دەستگیر کرد.
پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی شورجەی کەرکووک زیاتر لە 50 هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە، بەبیانوی ئەوەی سوکایەتیان بە هێزە عێراقییەکان کردووەو بەشداری ئاهەنگ و خۆشی دەربڕینیان کردووە دەستگیر کران".
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان: "ئەو هەڵمەتە رەشبگیریەی دەستیپێکردووەو لەلایەن هێزەکانی لیوای 61ی نووسینگەی سەرۆک وەزیران بەڕێوەدەچێت، ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و گەنجانی خوار 18 ساڵان دەستگیر دەکەن".