هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك بۆمب لە هەولێر ده‌ته‌قێننه‌وه
دانیشتووانی هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە

K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك بۆمبی به‌سه‌رچوو لە سنووری هەولێر ده‌ته‌قێننه‌وه و هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە کە لەکاتی بیستنی دەنگی تەقینەوە تووشی شڵەژان و دڵەڕاوکێ نەبن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به كوردستان24ی راگه‌یاند، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك بۆمبی به‌سه‌رچوو ده‌ته‌قێننه‌وه كه ره‌نگه ده‌نگه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه بێت، پێشوه‌خته‌ش خه‌ڵك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یان بیست ئه‌وا له‌ناوبردنی بۆمبه بهسهرچووهكانه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، ئه‌و بۆمبانه به‌شێكیان پاشماوه‌ی شه‌ڕی داعشن و ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه هه‌ندێكیشیان ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی به‌سه‌رچوون و به‌و جۆره له‌ناویان ده‌به‌ن.
وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ كرد، پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی بۆمبه‌كان كه‌مێكی دیكه ده‌ستپێده‌كات و ره‌نگه تا كاتژمێر 11 و دواتریش بخایه‌نێت.