كه‌مئاوی هه‌ڕه‌شه له به‌رهه‌می جووتیارانی باكووری كوردستان ده‌كات
40% تا 50% به‌رهه‌مه‌كان كه‌م ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له پارێزگای ئامه‌دی باكووری كوردستان، نزیكه‌ی 4 ملیۆن دۆنم زه‌وی به دانه‌وێڵه داچێنراوه و پێشبینیش ده‌كرێت به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی ئه‌مساڵ له 1 ملیۆن و 700 هه‌زار تۆن كه‌متربێت، چونكه وشكی و كه‌مئاوی و ئاڵۆزییه‌كانی باكووری كوردستان كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌بووه و پێشبینی ده‌كریت به‌رهه‌می ئه‌مساڵ 40 تا 50%ی به‌رهه‌می خۆی له‌ده‌ستبدات.