گرافیك... دەنگ و کورسی لایەنەکان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق
پارتی 33 کورسی بەدەستهێناوە
K24 – هەولێر
لەگەڵ ئاشکرا کردنی تەواوی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەنگ و کورسی لایەنەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات.
پارتی لەنێو حزبە کوردستاننیەکاندا توانیویەتی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێ، بەبێ ئەوەی هاوپەیمانیێتی لەگەڵ هیچ حزب و لایەنێک هەبێت، پارتی 772 هەزار و 506 دەنگی بە دەستهێناوە و کە دەکاتە 33 کورسی پەرلەمانی.