بەهۆی کۆرۆنا سەردانیکردنی راگیراوان له راپه‌ڕین قەدەغە کرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه

K24- راپه‌ڕین:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌ردانیكردنی راگیراوان له به‌شتی گرتن و گواستنه‌وه‌ی راپه‌ڕین قه‌ده‌غه كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕیندا هاتووه، "هاووڵاتیانی خۆشەویست لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ئاگادار دەکەینەوە، کە سەردانیکردنی راگیراوان لە بەشی گرتن و گواستنەوەی راپەڕین قەدەغە کراوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌هۆی كۆرۆنا له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌رزبووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه له نه‌خۆشخانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له‌و ده‌ڤه‌ره، شوێن بۆ وه‌رگرتنی كه‌سانی تووشبوو نه‌مابوو، به‌ڵام دوێنێ دوای سه‌ردانی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و سنووره، به‌شێك له نه‌خۆشه‌كان گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر و ته‌ندروستی سلێمانیش ئاماده‌یی خۆی بۆ وه‌رگرتنی تووشبووانی راپه‌ڕین نیشانداوه.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته، دوێنێ دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ئێستای كۆرۆنا توندن، بۆیه ژماره‌یه‌كی زیاتریش پێویستییان به خه‌واندن له نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە رانیە گوتی: "لەگەڵ پزیشکەکانی دەڤەری راپەڕین بۆمان دەرکەوتووە، کۆرۆنا زۆر کاریگەری لەسەر دانیشتووانی دەڤەری راپەڕین هەیە، زۆربەی ئەو گەنجانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە تەمەنی خوار 35 ساڵەوەن".
H.B