به‌ ڤیدیۆ.. ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ تۆمار كرا

52 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ جێبه‌جێكرا

له‌ یاریی نێوان (ئێس كه‌ی باتۆڤ) و (ئێف سی فریستاك) له‌ خولی پله‌ پێنجی تۆپی پێی چیك، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌ لێدانی سزا تۆمار كرا كه‌ تێیدا 52 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر خاڵی سزا جێبه‌جێكرا.

دوای ئه‌وه‌ی یاریی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه‌ له‌ تێكڕای 90 خوله‌كی كاتی ئاسایی یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانبوون به‌ 3 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، دواتر هه‌ردوولا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ چوونه‌ سه‌ر خاڵی سزا، كه‌ تێیدا یانه‌ی (ئێس كه‌ی باتۆڤ) به‌ ئه‌نجامی (22 ـ 21) سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی له‌ كتێبی گینسدا تۆمار كرد.
ژماره‌یی پێوانه‌یی پێشوو له‌ یاریی فیناڵی جامی نامبیا له‌ 2005 تۆمار كرا، كه‌ تێیدا یانه‌ی (كه‌ی كه‌ی پاڵاس) به‌ ئه‌نجامی (17 ـ 16) له‌ یانه‌ی (سیڤیكس)ـی برده‌وه‌ كه‌ تێیدا 48 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی گۆڵ جێبه‌جێكرا، ئه‌نجامی ئه‌م یارییه‌یش له‌ په‌رتووكی گینسدا نووسرایه‌وه‌، یارییه‌كه‌ له‌ كاتی ئاساییدا به‌ یه‌كسانبوون به‌ 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات بوو.