به‌غدا گه‌نمى ئوسترالى و كه‌نه‌دى له‌ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

ئێستا ئه‌و ئارده‌ی كه‌ له‌ ئاشه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، لە گه‌نمی ساوه‌ر دروست دەکرێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/be6f7274-260b-4631-b01b-1efa7416ac70/arde%20harem.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

هاوشێوه‌ی بودجه‌، ناردنی گه‌نمی ئوسترالی و كه‌نه‌دییش له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان راگیراوه‌. ئێستا ئه‌و ئارده‌ی كه‌ له‌ ئاشه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، لە گه‌نمی ساوه‌ر دروست دەکرێت، هاووڵاتیانیش زۆر به‌كه‌می ئه‌م ئارده‌ به‌كاردێنن و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هۆكاری بڕینی به‌شه‌ گه‌نمی هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه.

بڕێنی بەشە بودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەساڵانی رابردوودا  حکومەتی فیدراڵی، بەوە نەوەستاوە بەڵکو بەشە گەنمی ئوستراڵی و کەندی ھەرێمی کوردستانی بڕی کەئەم جۆرە گەنمە لە ساڵانی رابردوودا لەگەڵ گەنمی ھەرێمدا تێکەڵ دەکرا و پاشان لەڕێی ئاشەکانەوە دەکرا بە ئاردو لەرێگای بریکارەکارەکانەوە بەسەرھاووڵاتیاندا دابەشدەکرا،  لە ئێستادا ھاووڵاتیان ناڕازین لە و ئاردەی کە وەری دەگرن، کۆمپانیای  گشتی درووستکردنی دانەوێڵە ھۆکاری خراپی جۆری ئاردەکە  بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، ئەو گەنمەی کە لەھەرێمی کوردستاندا ، دەچێنرێت، گەنمی نان نیە بەڵکو گەنمە بۆ دروستکردنی ساوه‌ر به‌كاردێت.