به‌غدا گه‌نمى ئوسترالى و كه‌نه‌دى له هه‌رێم قه‌ده‌غه ده‌كات
ئێستا ئه‌و ئارده‌ی كه له ئاشه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، لە گه‌نمی ساوه‌ر دروست دەکرێت
K24 – هه‌ولێر:
هاوشێوه‌ی بودجه، ناردنی گه‌نمی ئوسترالی و كهنهدییش له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان راگیراوه. ئێستا ئه‌و ئارده‌ی كه له ئاشه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، لە گه‌نمی ساوه‌ر دروست دەکرێت، هاووڵاتیانیش زۆر به‌كه‌می ئه‌م ئارده به‌كاردێنن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هۆكاری بڕینی به‌شه گه‌نمی هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
بڕێنی بەشە بودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەساڵانی رابردوودا حکومەتی فیدراڵی، بەوە نەوەستاوە بەڵکو بەشە گەنمی ئوستراڵی و کەندی ھەرێمی کوردستانی بڕی کەئەم جۆرە گەنمە لە ساڵانی رابردوودا لەگەڵ گەنمی ھەرێمدا تێکەڵ دەکرا و پاشان لەڕێی ئاشەکانەوە دەکرا بە ئاردو لەرێگای بریکارەکارەکانەوە بەسەرھاووڵاتیاندا دابەشدەکرا، لە ئێستادا ھاووڵاتیان ناڕازین لە و ئاردەی کە وەری دەگرن، کۆمپانیای گشتی درووست‌کردنی دانەوێڵە ھۆکاری خراپی جۆری ئاردەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، ئەو گەنمەی کە لەھەرێمی کوردستاندا ، دەچێنرێت، گەنمی نان نیە بەڵکو گەنمە بۆ دروستکردنی ساوه‌ر به‌كاردێت.