ژمارەیەک توونێلی دیکە لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن
رێگای نێوان شارەکان نزیک دەکەنەوە
K24 – هەولێر
بە مەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ هاتووچۆی نێوان شارەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک تونێلی دیکە دروست دەکات.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە کوردستان 24 ی راگەیاند، 7.25 کیلۆمەتر تونێلی دوو تیوبی بە بودجەی نزیکەی 324 ملیار دینار تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان تەواوکراوە، لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژانەی کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێیان دەکات.
راشیگەیاند، چەند تونێلێکی دیکە قۆناغی جێبەجێکردن دان و هێشتا تەواو نەکراون کە 325 ملیار دیناری پێویستە بۆ تەواوکردنیان، لە ساڵی داهاتوودا تەواودەکرێن.
گوتی: دیارترین ئه‌و تونێلانه‌ی كه ده‌مانه‌وێت دروستی بكه‌ین وه‌ك شادهمارێك بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ولێر به حاجی ئۆمه‌ران و سنووری ئێران، تونێلی كۆره‌كه، كه درێژییه‌كه‌ی 7 كیلۆمه‌تره.
روونیكرده‌وه، له حه‌وزی سۆران به‌ره‌و چۆمان 9 تونێلی جۆراو جۆری تێدایه، تونێلی تێدایه 110مه‌تره، هه‌یانه 900 مه‌تره.
جه‌ختیكرده‌وه، پێشنیاری تونێلێكیش هه‌یه له ده‌ربه‌ندیخانه، كه درێژییه‌كه‌ی 2.5 بۆ 3 كیلۆمه‌تره، كه به یه‌كێك له تونێله هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه.
گوتیشی: تونێلی مه‌تینیش هه‌یه، وێڕای تونێلێك له پێنجوێن كه سنووری ئێران و باشماخ به پارێزگای سلێمانی ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌مانه له پلانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ن.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەشدا، چەند تونێلێکی دیکەش لە پلاندان کە لە داهاتوودا دەبنە پڕۆژەی گەورە و کارئاسانی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دەکەن لە نێوان شارەکاندا.