پێشانگای فلۆڕەنسا بێنالێ کرایەوە
"حەزم کرد بەو کارە کۆنانەم بەشداری بکەم کە گوزارشت لە رابردووی پڕ جەنگی ووڵاتەکەم دەکات"

K24 – ههولێر:
لە شارەکەی مایکڵ ئەنجیلۆ و دافنشی، له شاری هونەر و دیزاین لە ئیتالیا، پیشانگای فلۆڕەنسا بێنالێ، لە ڕۆژی 23 ی ئۆکتۆبەر کرایەوە، تا ڕۆژی 1ی نۆڤێمبەریش بەردەوام دەبێت.
لەم پێشانگایەدا پتر لە 500 هونەرمەند لە سەرتاسەری جیهانەوە بەشداری تێدا دەکەن، كه پێشانگایەکی هونەری هاوچەرخە، نەک تەنیا هونەرمەندانی شێوەکار بەڵکو هونەرمەندان و دیزاینەری زۆر بواری دیكهش لە خۆ دەگرێت وەکو دیزاینی جوڵەری، ئۆتۆمبێل، دیجیتاڵ ئارت.
سمکۆ ئەحمەد، وەکو نوێنەری کوردستان و ژاپۆن بانگهێشت كراوه به كوردستان 24ـی راگهیاند، حەزم کرد بەو کارە کۆنانەم بەشداری بکەم، کە گوزارشت لە رابردووی پڕ جەنگی ووڵاتەکەم دەکات.
راشیگهیاند، کارەکانم زادەی چیرۆکەکانی ژیانی خۆمن، وەکو ئەندامێکی خۆبەخشی ڕێکخراوی ژاپۆنی شنەبای ئاشتی بۆ چاکسازی کردن لە ژیان و گوزەرانی قوربانیانی جەنگ و کارەساتە سروشتییەکان، كارم كردووه.
گوتی: له رێگهی ئازارهكانمهوه دهستم به وێنهكێشان كرد، لە ڕێگای هونەرەوە بە زمانی رەنگ، داکۆکی لە مافی مرۆڤ و ئازادی و یەکسانی مرۆڤ دەکەم.
ئاماژهیپێكرد، لە هەر پێنج کیشوەرەکەی جیهاندا تائێستا لەپتر لە 50 بێنالیی ئینتەرناشناڵ کارەکانم نمایش کردووە، 15 پێشانگای تایبەتیشم كردووهتهوه.
جهختیكردهوه، هونەر بۆ من زادەی رۆحە لە ڕیگای هونەرەوە دەمەوێت دەنگی مرۆڤه بێدەنگەکان بگەیەنمە جیهان.

