كوردێك به سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كی چاره‌نووسسازی ئاسیا ده‌ستنیشان ده‌كرێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا كوردێك بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی یارییه‌كی چاره‌نووسسازی ئاسیا ده‌ستنیشان ده‌كات، كه وابڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر 06:00ی ئێواره له ده‌وحه به‌ڕێوه بچێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاندووه، گۆڤه‌ند عه‌بدولخاڵق ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری یاریی نێوان قه‌ته‌ر و سووریا له پاڵاوتنی خوار 23 ساڵانی ئاسیا ده‌ستنیشانكراوه، كه ئه‌م یارییه چاره‌نووسسازه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌گاته جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان كه وابڕیاره له ساڵی داهاتوو له ئۆزباكستان به‌ڕێوه بچێت.
گۆڤه‌ند عه‌بدولخاڵق تاكه عێراقییه وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری نێوده‌وڵه‌تی له ئاسیا یارییه‌كان به‌ڕێوه ببات، كه مانگی رابردوو وه‌كو ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
