به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر شۆفێرانی تاكسی ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی مانگێكدا ده‌ست به رێكاره‌كان نه‌كه‌ن خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر سه‌رجه‌م ئه‌و شۆفێرانه‌ی تاكسی ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه تا ئیستا له‌زگه و لۆگۆیان له تاكسییه‌كانیان نه‌داوه، به‌زووترین كات سه‌ردانی گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ماوه‌ی لێدانی له‌زگه و لۆگۆ له تاكسییه‌كان بۆ مانگێكی دیكه درێژكرایه‌وه، واتا تا 1/12/2021 و ئه‌مه‌ش دوا واده‌یه بۆ لێدانی له‌زگه.
دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك له ماوه‌ی دیاریكراودا سه‌ردانی گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر نه‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی رێكاره‌كانی له‌زگه‌كردن، خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
H.B