په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌: هیوادارین هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان نەبنە قوربانى دەستى قاچاخچىیه‌كان

"ئێمە ئاگادارى بارودۆخى سەختى ئەوانین لە سەر سنوورەکان"

په‌نابه‌ران له‌ بیلارووسیاوه‌ به‌ره‌و لیتوانیا ده‌ڕۆن و ئه‌وروپاییه‌كان نیگه‌رانن
په‌نابه‌ران له‌ بیلارووسیاوه‌ به‌ره‌و لیتوانیا ده‌ڕۆن و ئه‌وروپاییه‌كان نیگه‌رانن

K24- هه‌ولێر:

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ باڵیۆزى بیلارووسیا لەعێراق و تورکیا باسىیان لە بارودۆخى سەختى پەنابەرە کوردەکان سه‌ر سنووری بیلارووسیا و پۆڵۆنیا، کرد.

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەی ناوبراو، لەگەڵ ڤیکتۆر ریباک، باڵیۆزى بیلارووسیا بۆ عێراق و تورکیا کۆبووەوە.

راشیگه‌یاند، هەردوولا تیکشیان خستە سەر میکانیزمى زیاتر پەرەپێدانى پەیوەندییەكان و  بوارەکانى بازرگانى و ئابوورى و وەبەرهێنان.

جه‌ختیكرده‌وه‌ سه‌ر بارودۆخى سیاسى عیراق و ناوچەکە و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى حکومەتى تازەى عیراق و دیالۆگى نێوان لایەنە سیاسیەکان و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێرو بەغدا کرا.

روونیكرده‌وه‌، باردۆخى سەختى پەنابەرە گیرخواردووەکانى سنوورى نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵۆنیا و لیتوانیا، تەوەرێکى ترى دیدارەکە بوو، لەم رووەوە سەفین دزەیى جەختى کردەوە کە ئەوان لە هەماهەنگى بەردەوامن لەگەڵ لایەنە فەرمییەکانى ئەو وڵاتانە بۆ ئەوەى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان نەبنە قوربانى دەستى قاچاخچى و ژیانیان پارێزراو بیت.

باڵیۆزی بیلارووسیا له‌ عێراق و توركیا گوتى: ئێمە ئاگادارى بارودۆخى سەختى ئەوانین لە سەر سنوورەکان، هیوادارین حکومەتى ئەو وڵاتانە ئاسانکارى تەواو بکەن بۆ ئەوانەى دەیانەوێت ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە.

ئاگادارى بارودۆخى سەختى سەر سنوورەکانین
Fly Erbil Advertisment