كۆمپانیاکانی سعودیە کارە بازرگانییەکانیان لەگەڵ لوبنان رادەگرن
"وەستانی هاوکارییەکان هەموو ئاستە ئابووری و بازرگانی و تەنانەت وەبەرهێنانیش دەگرێتەوە"
K24 - ههولێر:
عەجلان ئەلعەجلان، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی سعودیە ئاشکرای دەکات، سەرجەم مامەڵەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی لوبنان وەستاون، هۆکاری ئەو راگرتنەش بۆ بیانووەکانی حکومەتی لوبنان بۆ لێدوانەکانی وەزیری راگەیاندنی دەگەڕێتەوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژهی بهوه كرد، سەرجەم کۆمپانیاکانی سعودیە لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەك یان کەرتێکی لوبنانی کارناکەن، سەرەڕای ئەوەش حکومەتی لوبنان بیانوو بۆ هێرشی فڕۆکە بۆمبڕێژراوەکان بۆ سەر سعودیە و دەستکەوتە ئابوورییەکانی دەهێنێتەوە، کە ئەوەش بۆ هیچ حکومەتێکی رێگە پێدراو نییە بە حکومەتی لوبنانیشەوە.
سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی سعودیە ئاماژهی بهوهش كرد، ئەو رێوشوێنانەی پیاوانی کار و کۆمپانیاکانی سعودیە کەمترین شتە، کە بۆ حکومەتی وڵاتەکەیانی بکەن.
دەشڵێت، وەستانی هاوکارییەکان هەموو ئاستە ئابووری و بازرگانی و تەنانەت وەبەرهێنانیش دەگرێتەوە، چونکە هیچ لۆژیك نییە "ریاز" هاوکاری حکومەتێک بکات، کە هاوکاری تیرۆرستان بکات و ماددە هۆشبەرەکان لە بازاڕەکانی سعودیه بڵاوبکاتەوە.