ڤیدیۆ: شێریش له پشته‌وه خه‌نجه‌ر ده‌وه‌شێنێ
شووشه‌كه نه‌با منداڵه‌كه ده‌خورا
K24 – هه‌ولێر
ڤیدیۆیه‌كی 19 چركه‌یی له‌سه‌ر یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی وڵاتی ژاپۆن شێرێك په‌لاماری منداڵێكی 2 ساڵان ده‌دات و ده‌یه‌وێت بیخوات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و شووشه دابڕهی نێوان منداڵه‌كه و شێره‌كه، منداڵه‌كه له كه‌ڵبه‌ی ئه‌و شێره برسیه قوتار ده‌بێت.
منداڵه‌كه ته‌ماشای شێره‌كه ده‌كات و له نیه‌تی خراپی شێره‌كه تێناگات، له‌وكاته‌شدا شێره‌كه دانیشتووه هیچ جوڵه‌یه‌كی ناسروشتی نییه،كه‌چی له‌وكاته‌دا منداڵه‌كه پشت ده‌كاته شێره‌كه و ڕووی خۆی ده‌سوڕێنێ،شێره‌كه هه‌ڵمه‌تی بۆ دێنێ.
شێره‌كه ته‌نها یه‌ك حیسابس نهكردووة ئه‌ویش ئه‌و دیواره شووشه‌ییه جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان خۆی و منداڵه‌كه بوو.