له دوو رووداوی هاتوچۆ له توركیا نزیكه‌ی 60 كه‌س بوونە قوربانی
پینج قوتابی، مامۆستایه‌ك و شه‌ش كارگوزار و منداڵێك له رووداوی یه‌كه‌مدا گیانیان له‌ده‌ستداوه

K24 – هه‌ولێر
رووداوی یه‌كه‌م له شاری عوسمانیه له باشووری توركیا رووداوه كه پاسێكی هه‌ڵگری قوتابیانی قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و مامۆستایان له رێگه ده‌رده‌چێت و ده‌كه‌وێته ناو كه‌ناڵێكی ئاو، كه به‌هۆیه‌وه 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 26 تریش برینداربوونه.
پینج قوتابی، مامۆستایه‌ك و شه‌ش كارگوزار و منداڵێك، به‌گشتی 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له پاش رووداوه‌كه ئاشكرابوو كه گه‌شتی ئه‌و پاسه به‌بێ مۆڵه‌ت بووه و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
كامێراكانی چاودێری وێنه‌ی چۆنییه‌تی له رێگه ده‌رچوونی پاسه‌كه و كه‌وتنی ناو كه‌ناڵه‌كه بڵاویان كرده‌وه.
له رووداوێكی تر له پارێزگای یۆزگات له ناوه‌ڕاستی توركیا به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی پاسێك سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و پانزده‌ی دیكه‌شی بریندار بوونه.
پاسه‌كه له شاری ئیزمیره‌وه به‌ره‌و سیواس ده‌چوو، كه له نزیك شاری ئۆلكۆزو، شۆفێره‌كه‌ی كۆنترۆڵی پاسه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به دیواریكی كناری جاده كه له ئه‌نجامدا وه‌رگه‌راوه و به‌هۆیه‌وه سێ سه‌رنشینی گیانیان له‌ده‌ستداوه و پانزده‌ی دیكه‌ش برینداربوونه.