گرانکردنی نرخی نەوت لەلایەن ئارامکۆوه نرخی نەوتی لە بازاڕەکان بەرزکردەوە
ئارامكۆ نرخی نهوتی گران كرد
K24 - ههولێر:
دوای ئەوەی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە نرخی نەوتی بەرزکردەوە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ههڵكشا، ئەوەش گوزارشتە لەسەر ئەوەی تاوەکو ئێستا خواست لهسهر نهوت بەهێزە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بە رێژەی سەدا 1.1 بۆ 83.64 دۆلار بەرزبووەوە، لە کاتێکدا لە مامەڵەکانی هەفتەی رابردووی بۆ بە رێژەی سەدا 2 دابەزی.
نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 1.1 بۆ 82.14 دۆلار دابەزی، دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا بە رێژەی سەدا سێ دابەزی بوو.
هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش بۆ بڕیارێکی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە دەگەڕێتەوە، کە درەنگانی رۆژی هەینی گرێبەستە داهاتووەکانی بۆ مانگی کانوونی یەکەم بۆ وڵاتانی ئاسیا 2.70 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک بەرزکردەوە.
لە هەمان کاتدا وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس هەفتەی رابردوو رێککەوتن لەسەر درێژەپێدانی رێککەوتنەکەیان بە بەرزکردنەوەی 400 هەزار بەرمیل دیکەی رۆژانە تاوەکو مانگی کانوونی یەکەم.
لە بەرامبەردا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمهریکا داوای لە ئۆپێک پڵەس کردووە، نەوتی زیاتر بەرهەم بهێنن، بۆ ئەوەی کۆتایی بە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت بێت، رۆژی شەممەش ئیدارەی بایدن رایگەیاندبوو، چەندین ئامرازیان لهبهردهسته، بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بکەن.