نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا سەقامگیر بوو

"خواستی جیهانی بۆ نەوت نزیکبووەتەوە لە بەرزترین ئاست"

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان جێگیربووه‌
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان جێگیربووه‌

K24 - هه‌ولێر:

دوای ئەوەی ئەمه‌ریکا یاسای ژێرخانی ئابووری پەسەندکرد، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا سەقامگیر بوو، هەروەها بە گوێرەی داتاکان هاوردەی چین زیاتر لە پێشبنییەکان لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەرزبووەتەوە.

شرۆڤەکارانی "جەی پی مۆرگان چیس" لە یاداشتنامەیەکدا بڵاویانکردووەتەوە، خواستی جیهانی بۆ نەوت لە مانگی تشرینی یەکەمدا نزیکبووەتەوە لە بەرزترین ئاستەکانی بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە جۆرێک خواستی رۆژانە 100 ملیۆن بەرمیل نەوت زیادیکردووە.

هەروەها "جێنیفەر گرانهۆلم"، وەزیری وزەی ئەمه‌ریکا رایگەیاندووە، کە پێشبینی دەکەن لەم هەفتەیەدا "جۆ بایدن"، سەرۆکی وڵاتەکە رێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین بگرێتەبەر.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی کانوونی دووەم لە دەوری 83.50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها گرێبەستاکانی داهاتووی نەوتی رۆژئاوای تێکساس بۆ مانگی کانوونی یەکەم بە رێژەی سەدا 0.1 بۆ 82.02 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.