بیتکۆین ریکۆردێکی نوێی شکاند
بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بۆ سەرووی 68 هەزار دۆلار بەرزبووەوە
K24 - ههولێر:
بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا بۆ سەرووی 68 دۆلار بەرزبووەوە. بەو بەرزبوونەوەی قەبارەی بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەرووی 3 ترلیۆن دۆلار بەرزدهبێتهوه.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا بەهای بیتکۆین بە رێژەی سەدا 3.1 بۆ 68 هەزار و 110.75 دۆلار بەرزبووەوە. بە گوێرەی داتاکانی کوین باس، بیتکۆین بەم بەرزبوونەوەیە ریکۆردێکی نوێی شکاندووە، هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە رێژەی سەدا 130 بەرزبووەوەتەوە.
دراوە ئەلیکترۆنییەکانی دیکەش بە گشتی بە دوای بیتکۆین ئاراستەی بەرزبوونەوەیان وەرگرت، لە دیارترینیان ئیسریۆن بە رێژەی سەدا 1.5 بۆ 4831.5 دۆلار و ریپل بە رێژەی سەدا 0.7 بۆ 1.27 دۆلار بەرزبووەوە.
مایکل مۆرش بەرپرسی سندووقی "ARK36" لە یاداشتنامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، تا راددەیەکی باش بەرزبوونەوەی بەهای بیتکۆین بۆ ئاستی 70 هەزار دۆلار روونبووەتەوە.