نرخی نەوت بهرزبووهوه
"ئەگەری زۆرە نرخی هەر بەرمیلێك ئاستی 100 دۆلار تێپهڕێنێت"
K24 - ههولێر:
بە پاڵپشتی گەشانەوەی ئابووری جیهان، دوای دەرهاویشتەکانی پەتای کۆرۆنا، نرخی نەوت لە مامهڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا بەرزبووەوە.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی نەوت لە گرێبەستەکانی داهاتوو بۆ مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو بەرێژەی سەدا 0.5 بۆ 52.20 دۆلار بەرزبووەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 0.3 بۆ 84.36 دۆلار بەرزبووەوە.
بە گوێرەی داتاکانی پەیمانگەی پێترۆلی ئەمهریکا نەوتی عەمبارکراوی وڵاتەکە لە هەفتەی رابردوودا بە بڕی 2.5 ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە، هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ فەرمانگەی وزەی ئەمهریکا داتای نەوتی عەمبارکراوی وڵاتەکە بە فەرمی بڵاوبکاتەوە.
راسل هاردی، سەرۆکی جێبەجێکاری گرووپی ڤیتۆل رایگەیاند، خواستی جیهان بۆ نەوت بۆ ئاستی بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەگەڕێتەوە و ئەگەری زۆرە نرخی هەر بەرمیلێک ئاستی 100 دۆلار بشکێنێت.