هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نوسینگه‌ی هه‌واڵگری ئه‌رده‌ن چه‌كدارێك ئه‌نجامی داوه
پێنج كه‌س كوژراوون
K24 – هه‌ولێر
نوسینگه‌یه‌كی ده‌زگای هه‌واڵگری گشتی ناوچه‌ی بوقعه له باكوردی عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن كه‌وتوه‌ته به‌ر هێرشێكی چه‌كداری و له ئه‌نجامدا 5 ئه‌ندامی ده‌زگای موخابه‌رات كوژراوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ڕۆژنامه‌ی ئه‌لڕه‌ئی ئوردونی ڕاگه‌یاندووه سه‌رله‌به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر حه‌وتی" ئۆتۆمبێلێك كه چه‌كدارێكی تێدا بووه په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌نجامدا و له‌و ناوچه‌یه دا بینراوه،له‌كاتێكدا هێشتا ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به دوای ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی دا ده‌گه‌ڕێن.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا پێنج كه‌س له ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوچه‌ی بوقعه‌ی باكوری عه‌مان كوژرا.
له‌پاش ڕووداوه‌كه گوته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌رده‌ن ڕایگه‌یاندووه به دوای ته‌قه‌كه‌ر و بكوژانه‌وه‌ین و دواتر زانیاری وورد له‌وباره‌یه‌وه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه