رۆژنامەوانێكی ئەمریکی کوژرا

K24 - هه‌ولێر:

رۆژنامەوانێكی ئەمه‌ریکی، بە ناوی دەیڤد گیلکی و وەرگێڕە ئەفغانییەکەی لەکاتی چوونییان بۆ پارێزگای ھیلمەند، لە باشووری ئەفغانستان بەمەبەستی رووماڵکردنی شەڕی نێوان تاڵیبان و سوپای ئەفغانستان، لە نزیك سنووری ئەو پارێزگایە کوژران.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو رۆژنامەوانه‌ ئەمریکییە لەگەڵ وەرگێڕەکەی لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئەمریکی جۆری ھامەردا بوونە، کاتێك تەقەیان لێکراوە و کوژراون.

میدیا ئەمریکییەکان ئاشکرایان کرد کە ئۆتۆمبێلەکەی رۆژنامەوانه‌ ئەمریکییەکە کەوتووەتە نێو بۆسەیەکی چه‌كدارانی تاڵیبانەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش کوژراوە.

گیلکی یەکێکە لە رۆژنامەوانه‌ بەناوبانگەکان لە ئەفغانستان و رۆڵێکی باڵای ھەبووە لە رووماڵکردنی جەنگی ئەفغانستان لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا.

رۆژنامەوانێكی ئەمریکی کوژرا
رۆژنامەوانێكی ئەمریکی کوژرا
رۆژنامەوانێكی ئەمریکی کوژرا
رۆژنامەوانێكی ئەمریکی کوژرا
رۆژنامەوانێكی ئەمریکی کوژرا
رۆژنامەوانێكی ئەمریکی کوژرا
رۆژنامەوانێكی ئەمریکی کوژرا
رۆژنامەوانێكی ئەمریکی کوژرا
رۆژنامەوانێكی ئەمریکی کوژرا