بەشێکی کۆچبەران بۆ گەڕانەوە داوای هاوكاری ده‌كه‌ن

"چه‌ندین كه‌س په‌یوه‌ندییان كردووه‌ و داوا ده‌كه‌ن ئاسانكارییان بۆ بكه‌ین، تا بگه‌ڕێنه‌وه‌"

به‌شێكی كۆچبه‌ران داوای گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كه‌ن
به‌شێكی كۆچبه‌ران داوای گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

کۆچبەرەکان لە سەر سنووری بێلاڕووس لە دۆخێکی ناهەمواردان، بەشێکیان پەیوەندییان بە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و رەوەندی کوردستانی کردووە، داوایان کردووە یارمەتییان بدەن بۆ گەڕانەوە. پسپۆڕێکی یاسای گشتیش هۆشدارییان پێدەدات لە ئامادەکردنی کەیسەکانیان، چونکە ئەگەر ئەو کەیسانە دووربن لە راستییەوە، ئەوا خراپ بەسەر کۆچبەرەکان دەشکێتەوە و مافی پەنابەرییان پێنادرێت، هەموو خەرجییەکیان بەلاش دەڕوات و دەگەڕێندرێنەوە.

رێگه‌ی کۆچ، رێگه‌ بەرەو ئایندەیەکی ناڕوون، کۆچبەرەکان کاتێك لەهەر وڵاتێک داوای پەنابەری دەکەن، سەرەتا کەیسێک ئامادە دەکەن. وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاش، لەسەر بنەمای راستی و درووستی ئەو کەیسانە بڕیار دەدەن ئاخۆ وەک پەنابەر وەریانبگرن یان نا.

ئەگەر ئەو کەیسانە زۆر دووربن لە ڕاستییەوە، ئەوا خراپ بەسەر کۆجبەرەکان دەشکێتەوە و هەموو خەرجییەکیان بەلاش دەڕوات و دەگەڕێندرێنەوە.

محەمەد شەهاب، پسپۆڕی یاسای گشتی گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم گه‌نج روو له‌ ده‌ره‌وه‌ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كاری له‌سه‌ر باشتركردنی باری ئابووری كردووه‌، بۆئه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان فه‌راهه‌م بكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا كۆچیانكردووه‌، پێویسته‌ كه‌یسێكی ناڕاست بۆخۆیان دانه‌ڕێژن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خراپ به‌سه‌رخۆیاندا ده‌شكێته‌وه‌ و ره‌تیشده‌كرێنه‌وه‌".

کۆچبەرەکان لە سەر سنووری بێلاڕووس لە دۆخێکی ناهەمواردان، بەشێکیان پەیوەندییان بە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی کردووە، داوایان کردووە یارمەتییان بدەن بۆ گەڕانەوە.

رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و رەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی سنووری بێلاڕووس ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت نه‌هامه‌تیی ئه‌و گه‌نجانه‌ چییه‌؟ تا یارمه‌تییان بده‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 20 كه‌سیان داوا لێكردووم، هاوكارییان بكه‌م، تا بیانگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان".

کۆچبەران لەسەر سنووری بێلارووس و پۆڵەندا گیریانخواردووە، حکومەتی پۆڵەندا رێگەیان پێنادات بپەڕنەوە، بۆیە لە چەند رۆژی داهاتوودا لێژنەکەی پەرلەمانی کوردستان بەرەو ئەو سنوورە بەڕێدەکەوێت بۆ گوێگرتن لێیان و یارمەتیدانیان.