وەزارەتی تەندروستی: هەر نەخۆشخانەیەک بە بیانووی نەدانی پارە ته‌رم بە کەسوکارەکەی نەداتەوە سزا دەدرێت

"بەڵێننامه‌ به‌م نه‌خۆشخانانه‌ پڕکراوەتەوە"

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

K24 - هه‌ولێر:

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هەر نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە مەودوا تەرم بە بیانووی نەدانی پارە بە کەسوکارەکەی نەداتەوە، سزا دەدرێت.

ئاسۆ حەوێزی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو نەخۆشخانە تایبەتانه‌ی لە ماوەی رابردوودا بە بیانووی نەدانی پارە تەرمییان بە کەسوکارەکەی نەدابووەوه‌، سزا دراون.

راشیگه‌یاند، بەڵێننامه‌ به‌م نه‌خۆشخانانه‌ پڕکراوەتەوە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رێنمایی تایبەت بۆ سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکان دەرکراوە و لە مەودا هەر نەخۆشخانەیەک تەرم بە کەسوکارەکەی نەدات سزا دەدرێت.