"زێدان ئه‌گه‌ر بچێته مانچێسته‌ر ئه‌م 5 یاریزانه‌ی ریال مه‌دریدیش ده‌بات"

به گوێره‌ی میدیایه‌كانی به‌ریتانیا، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌رێژه‌یه‌كی باش زینه‌دین زێدانی رازیكردووه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه وه‌ربگرێت و ببێته شوێنگره‌وه‌ی سۆڵشایه‌ر، به‌ڵام زیزۆ چه‌ندان مه‌رجی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ئه‌ركه هه‌یه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه زێدان رازیبووه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی مان یونایتد وه‌ربگرێت، به‌ڵام له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه، نه‌ك له ئێستادا ئه‌و ئه‌ركه قورسه وه‌ربگرێت.
ئیدین هازارد كه 7 ساڵی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ چێڵسی به‌سه‌ر برد و 85 گۆڵی بۆ جلشینه‌كانی له‌نده‌ن كرد و له‌سه‌ر خواستی زێدان بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، ئێستا ئه‌و یاریزانه یه‌كێكه له داواكارییه‌كانی زێدان بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد بكات.
تۆنی كرووسی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، یه‌كێكی دیكه‌یه له ئامانجه‌كانی زێدان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كه یاری بكات به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به درێسی شه‌یتانه سووره‌كان.
زێدان ده‌یه‌وێت مباپێ بگوازێته‌وه، به‌ڵام به ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌و یاریزانه رووده‌كاته ریال مه‌درید و ئیدینسۆن كاڤانیش له رۆیشتن له مانچێسته‌ر نزیك بووه‌ته‌وه، بۆیه زێدان ده‌یه‌وێت كه‌ریم بێنزێما بگوازێته‌وه و جارێكی دیكه هاوشانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌یه‌كه‌وه یاری بكه‌نه‌وه.
دانی كارڤاخاڵی ته‌مه‌ن 29 ساڵ كه چه‌ندان نازناوی له‌گه‌ڵ زێدان بۆ ریال مه‌درید بردووه‌ته‌وه یه‌كێكی دیكه‌یه له مه‌رجه‌كانی زێدان بۆ ئه‌وه‌ی رووبكاته مان یونایتد.
دوایین یاریزان كه له‌ژێر ڕادهرهكانی زێدانه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سوورپۆشه‌كانی مانچیسته‌ر بكات ئیدیر میلیتاوی به‌رگریكاری ریال مه‌دریده. ئه‌م به‌رگریكاره به‌رازیلییه ته‌مه‌ن 23 ساڵییه له 2019 په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد.