سبەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە

بۆچوونی خۆیان لەبارەی دەستوور كۆمیسیۆن و یاسای ھەڵبژاردن دەگەڕێننەوە بۆ پەرلەمان

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت سبەی پێنجشەممە (18ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) فراكسیۆنەكان بۆچوونی خۆیان لەسەر كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و نووسینەوەی دەستوور و یاسای ھەڵبژاردن بگەڕێننەوە پەرلەمان.

مونا قاوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، لە 3ی ئه‌م مانگه‌وه‌ مۆڵەتدراوە بەلایەنە سیاسیەكان، دەبێت بۆچوونیان لەبارەی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و یاسای ھەڵبژاردنەكان و نووسینەوەی دەستوور بگەییننەوە بۆ پەرلەمان .

سكرتێری پەرلەمان گوتیشی: سبەی پێنجشەممە سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكان كۆدەبینەوە بۆ گەڕانەوەی وەڵامی فەرمییان لەسەر كۆمیسیۆن و یاسای ھەڵبژاردنەكان و دەستوور.

لەبارەی كەمكردنەوەی كورسی پێكھاتەكانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كورسی پێكھاتەكان بە یاسا رێكخراوە، نەبخشراوە، ئێمە بە ھەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە و وەك پێكھاتەكان پڕۆژەیەكمان ئامادەكردوە، كە دەبێت كورسی پێكھاتەكان بۆ ئێزدیەكانیش زیادبكرێت.