هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی سووری عومه‌ر سوله‌یمان ده‌ستبه‌سه‌رکرا
"ناوبراو دانیشتووی قه‌زای (کانیا خه‌زالان)ـه، که سه‌ر به شارۆچکه‌ی گرێ سپیی رۆژئاوای کوردستانه"

K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی سووری عومه‌ر سوله‌یمان له پارێزگای ڕوحایی باکووری کوردستان ده‌ستبه‌سه‌رکرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له پارێزگای ڕوحا به كوردستان 24ـی ڕاگه‌یاند، عومه‌ر سوله‌یمان به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی له ڕێکخراوێكی نایاسایی، له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ربازی تورکیا، له قه‌زای قهرهکۆپری ده‌ستبه‌سه‌رکرا.
عومه‌ر سوله‌یمان له به‌ر شه‌ری ناوخۆیی سووریا، له ساڵی 2019ـه‌وه له باکووری کوردستان نیشته‌جێیه، ناوبراو دانیشتووی قه‌زای (کانیا خه‌زالان)ـه، که سه‌ر به شارۆچکه‌ی سه‌رێ كانی رۆژئاوای کوردستانه، له‌وێ خه‌ریكی كاری نانه‌وایی بوو.