له خولی پله‌یه‌كی عێراق، برایه‌تی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد
یانه‌ی گازی باكووریش خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ دیاله دابه‌ش كرد

كه‌مێك پێش ئێستا یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی باكووری خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق كه له شاری كه‌ركووك به‌ڕێوه ده‌چن كۆتایی هات، یانه‌ی برایه‌تی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و گازی باكووریش به خاڵێك رازی بوو.
یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر له یه‌كه‌مین یاریی خۆی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی یانه‌ی دیاله بووه و به ئه‌نجامی (5 ـ 2) گۆڵ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی گازی باكوور و سه‌ڵاحه‌دین به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق، یانه‌كانی (گازی باكوور، برایه‌تی، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین) كه‌وتوونه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی باكوور و شانبه‌شانی یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له شاریی كه‌ركووك به‌ڕێوه ده‌چن.