ئه‌مڕۆ خولی نایابی كوردستان ریكۆردێكی خراپی تۆمار كرد
له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی كوردستان چوار یاری به‌ڕێوه‌چوون، به هه‌ر چوار یارییه‌كه ته‌نیا 2 گۆڵ تۆمار كران، ئه‌مه‌ش له‌ڕووی گۆڵتۆماركردنه‌وه خراپترین ریكۆرده له‌م وه‌رزه، یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یونس سلێمانی راهێنه‌ری نوێی تۆمار كرد.
نه‌ورۆز ـ زاخۆ
یانه‌ی زاخۆ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نه‌ورۆز گه‌شتی سلێمانی كرد، له خوله‌كی 16ـی یارییه‌كه دیلمان روكان گۆڵی یه‌كه‌می نه‌ورۆزی تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و یاریزانه زۆری نه‌برد، تووشی پێكانێكی سه‌خت بوو راسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی نه‌ورۆز كۆتایی هات، له نیوه‌ی دووه‌میش هیچ گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه رووینه‌دا و یارییه‌كه به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی كۆتایی هات.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی نه‌ورۆز چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 12 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی هه‌شته‌مه‌وه بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی هه‌ڵكشا.
سۆران ـ هه‌ولێر
سۆران له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی تووشی شكست بوو، كه ئه‌مه یه‌كه‌مین دۆڕانی سۆران بوو له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆیان.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتربهه‌ژێنن، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م رووداوه‌كان جیاوازتر بوون، كاتێك ناوبژیوان له 15 خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه 2 لێدانی پێناڵتی له‌سه‌ریه‌كی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر هه‌ژمار كرد.
گه‌یلان سادق گۆڵپارێزی یانه‌ی سۆران به‌شێوه‌یه‌كی نایاب به‌رپه‌چی لێدانی پێناڵتی یه‌كه‌می هه‌ولێرییه‌كانی دایه‌وه و تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی به خاوێنی هێشته‌وه، به‌ڵام دیدار غازی له خوله‌كی 87 لێدانی پێناڵتی دووه‌می هه‌ولێرییه‌كانی جێبه‌جێ كرد و گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد.
له خوله‌كانی كۆتایی یارییه‌كه، یانه‌ی سۆران به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی كرد، به‌ڵام ناوبژیوانی یارییه‌كه به بیانووی ئۆفساید گۆڵه‌كه‌ی سۆرانی ره‌تكرده‌وه و یارییه‌كه به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێر بوو له‌م وه‌رزه، یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌شی بوو له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یونس سلێمانی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه.
ده‌ربه‌ندیخان ـ شه‌قڵاوه
یانه‌ی شه‌قڵاوه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م ئاپۆڕای هانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به ئه‌نجامێكی سپی تێپه‌ڕاند.
یاریی ده‌ربه‌ندیخان و شه‌قڵاوه به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن.
شه‌قڵاوه بۆ دووه‌م یاریی له‌سه‌ریه‌ك به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ له یاریگه دێته ده‌ره‌وه، به‌مه‌ش شه‌قڵاوه له‌م وه‌رزه بووه خاوه‌نی 1 بردنه‌وه، 2 به‌رامبه‌ربوون و 4 شكست.
له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان له‌م وه‌رزه له كۆی 7 یاری له 3 یاری به‌رامبه‌ربووه و ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 9 خاڵ.
شێروانه ـ سه‌یدسادق
ئه‌م یارییه له شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا یارییه‌كه ئاستێكی مامناوه‌ندی به‌خۆیه‌وه بینی و كه‌مترین ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی تێدا ره‌خسا و یارییه‌كه به ئه‌نجامێكی سپی به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌م یه‌كسانبوونه سه‌یدسادق بووه خاوه‌نی 12 خاڵ و له پۆلێنی پێنجه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا شێروانه به 6 خاڵ له ریزبه‌ندی سێزده‌یه‌می خوله‌كه نه‌جوڵا.