فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق 5 چه‌كداری داعشیان كرده ئامانج
"یه‌كێكیان قه‌ناس به‌ده‌ست بوو"

K24 - هەولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق توانیان پێنج چه‌كداری داعش له پارێزگای دیاله بكه‌نه ئامانج.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، 5 له تیرۆریستانی داعش له پارێزگای دیاله له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق كرانه ئامانج، یه‌كێكیان قه‌ناس به‌ده‌ست بوو.
راشیگه‌یاند، ئه‌و چالاكییه‌ی سوپای عێراقی له چوارچێوه‌ی گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای بنكه و باره‌گای چه‌كدارانی داعش بوو له پارێزگای دیاله، به هاوكاری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی پارێزگای دیاله ئه‌نجامدرا، له ئه‌نجامدا 5 چه‌كداری داعش له‌و پارێزگایه كرانه ئامانج.
پێشتر زه‌ڵمای خه‌لیلزاد سیاسه‌تمه‌دار له چوارچێوه‌ی به‌شدارییان له كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك ئاماژه‌یپێكرد، هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش له عێراق بریتیین له هه‌ژاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، كه وایكردووه بۆشایی بۆ گرووپه تووندڕه‌وه‌كان دروست بكات.