پۆڵه‌ندا: 100 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كران
"كۆچبه‌ره‌كان له بێلارووسه‌وه به نایاسایی په‌ڕینه‌وه پۆڵه‌ندا"
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری پۆڵه‌ندا له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تیان له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له بێلارووسه‌وه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆ ناو خاكی پۆڵه‌ندا په‌ڕینه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، زیاتر له 100 كۆچبه‌ری نایاسایی سنووره‌كانی بێلارووسیان بڕیوه‌و په‌ڕینه‌وه خاكی پۆڵه‌ندا، ده‌سه‌ڵاتدارانی وارشۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.