جوتیار عادل: پێشوازی له كۆچبه‌ران ده‌كه‌ین
هه‌وڵیش ده‌ده‌ین سه‌رجه‌م ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه پێشوازی له‌و كۆچبه‌رانه ده‌كه‌ین، كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ئه‌و خه‌ڵكه ببوونه قوربانی ده‌ستی بازرگانانی مرۆڤ و قاچاخچییه‌كان و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین سه‌رجه‌م ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنینه‌وه.
جوتیار عادل، له لێدوانی‌دا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌بوو بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان خۆشبه‌ختانه نه‌هاته دی و سه‌رجه‌م راستییه‌كان بۆ رایگشتی ناوخۆ و ده‌ره‌وه روون بوویه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروانی كۆچبه‌ران كه ژماره‌یان 431 كه‌سه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئاشكراشیكرد، حكومه‌تی هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌و قاچاخچیانه نادات، كه یاری به ژیانی خه‌ڵك بكه‌ن و رووبه‌ڕووی یاسایان ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ وێنه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له فڕۆكه‌خانه‌ی مینسك، پایته‌ختی بێلاڕووسه‌وه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ربیل (هه‌ولێر) به‌ڕێكه‌وتوون.
بێلاڕووس، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندووه، نزیكه‌ی 7000 په‌نابه‌ر له وڵاته‌كه‌یدا هه‌ن و 2000 كه‌سیان له سنووری پۆڵه‌ندان و مینسك بڕیاری داوه 5000 په‌نابه‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.



