كاروانی یه‌كه‌می په‌نابه‌ران گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێر

كه‌مێك پێش ئێستا كاروانی یه‌كه‌می په‌نابه‌ران گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.

دیمه‌نی گه‌یشتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
دیمه‌نی گه‌یشتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران

K24 – هه‌ولێر:

كه‌مێك پێش ئێستا كاروانی یه‌كه‌می په‌نابه‌ران گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌، كه‌ ژماره‌یان 431 په‌نابه‌ره‌، ئه‌مڕۆ له‌ مینسكی پایته‌ختی بێلاڕووسه‌وه‌ به‌ڕێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زوو مه‌ندانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵی خۆیان.

56754

ئه‌مڕۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به‌ هێڵی ئاسمانی عێراقیی له‌ شاری مینسكی پایته‌ختی بێلاڕووس به‌ره‌و هه‌ولێر گه‌شته‌كه‌یان ده‌ستپێكرد.

بێلاڕووس، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند‌، نزیكه‌ی 7000 په‌نابه‌ر  له‌ وڵاته‌كه‌یدا هه‌ن و 2000 كه‌سیان له‌ سنووری پۆڵه‌ندان و مینسك بڕیاری داوه‌ 5000 په‌نابه‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان.

4365436
ئافره‌تێكی په‌نابه‌ر دوای گه‌یشتنه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه‌ پێشوازی له‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و ئه‌و خه‌ڵكه‌ ببوونه‌ قوربانی ده‌ستی بازرگانانی مرۆڤ و قاچاخچییه‌كان و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنینه‌وه‌.

عغف76

جوتیار عادل، له‌ لێدوانیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌یه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ بێلاڕووس گیریان خواردووه‌ و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌بوو بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان خۆشبه‌ختانه‌ نه‌هاته‌ دی و سه‌رجه‌م راستییه‌كان بۆ رایگشتی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ روون بوویه‌وه‌.

ئاشكراشیكرد، حكومه‌تی هه‌رێم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌و قاچاخچیانه‌ نادات، كه‌ یاری به‌ ژیانی خه‌ڵك بكه‌ن و رووبه‌ڕووی یاسایان ده‌كاته‌وه‌.

254354
ده‌ستپێكی گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌
325432
ساتی به‌ڕێكه‌وتنی په‌نابه‌ره‌كان
452543
3254

 

نوێده‌كرێته‌وه‌