پۆلیسی یۆنان: 7 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا
"8ـی دیكه‌ش بریندارن"

K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی یۆنان رایده‌گه‌یه‌نێت، له رووداوێكی هاتوچۆدا ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له كاتی گواستنه‌وه‌یان بوونه قوربانی.
پۆلیسی یۆنان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ـی نۆڤێمبه‌ر، له كاتی گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر، ئۆتۆمبێلێك تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو.
راشیگه‌یاند، له ئه‌نجامدا 7 له كۆچبه‌ره‌كان كه سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه بوون گیانیان له ده‌ستدا و 8ـی دیكه‌ش بریندار بوون.
پۆلیسی یۆنان شوێنی رووداوه‌كه‌ی دیاری نه‌كرد، جیا له‌وه‌ش ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش ئاشكرا نه‌كرا كه گیان له ده‌ستداوه، ئایا هاووڵاتی كام وڵاتن.
پۆلیس جه‌ختیكرده‌وه، شه‌وی رابردوو شۆفێرێك ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری له سنووری توركیاوه به‌ره‌و شاری سالۆنیكی یۆنان ده‌گواسته‌وه، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی یۆنان گوتی: ئۆتۆمبێله‌كه خۆی به كوشكێكی ئاسنینی وه‌رگرتنی باج كێشا، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 7 كه‌س و برینداربوونی 8ـی دیكه، كه له نێویان ئافره‌تێك هه‌یه.
پۆلیسی یۆنان روونیكرده‌وه، برینداره‌كان پێكهاتوون له دوو نیپالیی و پاكستانییه‌ك و ئه‌فغانیه‌ك، جیا له‌وه‌ش شۆفێره‌كه خه‌ڵكی مۆلدۆفی توركیایه، گومان ده‌كرێت قاچاخچی بێت.