عێراق فڕۆكەی ئێف16 و چەك بە قەرز دەكرێت
"ئەمریكا چاوەڕێی حكوومەتی عێراقە"

K24 - ھەولێر
بڕیارە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قەرزێك بەبڕی 2.7 ملیار دۆلار بۆ کڕینی چەک دەداتە عێراق.
ستیوارت جۆنز، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق روونیکردەوە، وڵاتەکەی لە چاوەڕێی بڕیاری حکوومەتی عێراقە بۆ ئەوەی قەرزێك بەبڕی 2.7 ملیار دۆلار بۆ کڕینی فڕۆکەی ئێف16 و تانکی جۆری ئابرامز لە لایەن عێراقەوە لە ئەمریکا، لە هەمانکاتیشدا رەتیکردەوە، ئەمریکا هیچ هاوکارییەکی راستەوخۆ بەبێ رەزامەندی حکوومەتی عێراق رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مانگی داهاتوو چوار فڕۆکەی جۆری ئێف16 رادەستی هێزی ئاسمانیی عێراق دەکات.