پۆلیس خەڵکی هەولێر و دەوروبەری ئاگادار دەکاتەوە
ئاگاداریەک بۆ خەڵکی شاری هەولێر
K24 – هەولێر
پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دانیشتوانی شاری هەولێر و دەوروبەری ئاگادار دەکاتەوە دەنگێکی بەرز دەبیسترێت، پێویست ناکات تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: "كاتژمێر (12 بۆ 1)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 20/11/2021، دەنگێكی بەرز لە هەولێر و دەوروبەری دەبیسترێت، كە هیچ پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات. هێزەكانی هاوپەیمانان لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەندێك چەك و تفاقی تایبەت بە خۆیان لەناو دەبەن".