له شه‌ڕی دوو هاوڕێ یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا
پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و دوو هاوڕێیه به چه‌قۆ شه‌ڕیان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوو هاوڕێ له‌گه‌ڕه‌كی سێتاقانی هه‌ولێر بووه‌ته شه‌ڕیان و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگاریه هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە گەڕەکی سێتاقان ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کە دوو هاوڕێ بووه‌تە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ص) چەقۆی بەرکەوتووە و گیانی لەدەست داوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ئێستادا لە حاڵەتی لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکرێت و بدرێتە دادگا.