مانچێستەر یونایتد دوای پێنج کاتژمێر گفتوگۆکردن بڕیاری دوورخستنەوەی سۆلشایەری دا

ئۆلی گۆنار سۆلشایەر
ئۆلی گۆنار سۆلشایەر

مانچێستەر یونایتد بڕیاری دوورخستنەوەی ئۆلی گۆنار سۆلشایەری داوە و لە چەند کاتژمیری داهاتوو بەفەرمی رادەگەیەنرێت.
میدیاکانی ئەوروپا رایەنگەیاندووە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا دوای پێنج کاتژمیر گفتوگۆکردن بڕیاریدان داوە سۆلشایەر لە راهێنەرایەتی یانەکەیان دووربخەنەوە، بەڵام هێشتا مان یونایتد ئەم بڕیارەی بەفەرمی رانەگەیاندووە.
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی مان یونایتد بڕیاری دوورخستنەوەی سۆلشایەریان داوە و تەنیا ماوە هەردوولا لەسەر چۆنییەتی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیان رێبکبکەون.
دوای دۆڕانە گەورەکەی مان یونایتد بەرامبەر واتفۆرد بە ئەنجامی 4-1 بووە هۆی ئەوەی سۆلشایەر دووربخرێتەوە کە زینەدین زیدان و برێندان رۆجێرز دیارترین بەربژێرن بۆ ئەوەی شوێنی بگرنەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی بەریتانیا لەوانەیە لە یاریی داهاتووی مان یونایتد بەرامبەر ڤیاڕیال لە چامپیۆنزلیگ دارین فلێچەر بە شیوەیەکی کاتی راهێنەرایەتی مان یونایتد بکات.

مان یونایتد لە دوایین پێنج یاریی تووشی سێ دۆڕانی گەورە بوو، 5-0 بە لیڤەرپوول دۆڕا دواتر 2-0 بە مانچێستەر سیتی دۆڕا و لەدوایین یارییش 4-1 واتفۆرد دۆڕا.