نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی هۆڵه‌ندا پرسه گرنگه‌كانیان تاوتوێ كرد
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی هۆڵه‌ندا ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه بوون
K24- هه‌ولێر:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/11/22 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ميشێل رێنتهنار، باڵيۆزى هۆڵه‌ندا له عێراق كرد.
له ديدارێكدا دۆخى عيراق، به‌تايبه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و مشتومڕانه‌ى ده‌رباره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ن، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، رۆڵى هێزه هۆڵهندييهكان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا و هاريكاريى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ چاكسازى و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى په‌يوه‌ست به ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق به رێكاره ياسايى و ده‌ستوورييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تى داهاتووى عێراق بكرێت، هه‌روه‌ها جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا كرايه‌وه، به‌تايبه‌تيش له بوارى كشتوكاڵ، وه‌به‌رهێنان، كه‌رتى تايبه‌ت و هههامهنگيى زانكۆيى و ئه‌كاديميدا.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى هاريكارى و پشتگيريى هۆڵه‌نداى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد و رۆڵى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هۆڵه‌نداى به‌زر نرخاند، بۆ ئه‌و يارمهتييهى پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن بۆ چاكسازى و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
H.B